

ته‌ندروستی
ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه یارمه‌تیت ده‌دا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له سه‌ر خزمه‌تگوزاری ناوچه‌ییه‌کانی ته‌ندروستی و باره پزیشکییه‌کان
سازمانی خزمه‌تگوزارینیشتمانی ته‌ندروست(NHS)
(NHS) به‌رپرسیاره له سه‌ر دابین كردنی چاوه‌دێری ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی بریتانیا.بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر تکایه ئه‌و بڵاو کراوانه بخوێنه‌وه.
دوکتوره‌کان / نه‌خۆشخانه / دوکتوری چاو / دوکتوری ددان / ده‌رمانخانه‌کان
بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوکتور ،نه‌خۆشخانه ،دوکتوری چاو ،دوکتوری ددان و ده‌رمانخانه په‌یوه‌ندی بگره به NHS (سه‌یری خواره‌وه بکه)
باره‌کانی ته‌ندروستی
بۆ زانیاری له سه‌ر هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌ک(بۆ وێنه ،سه‌ره‌تان ،نه‌خۆشی شه‌کر و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ) تکایه په‌یوه‌ندی بگره به سازمانی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی (NHS) سه‌یری خواره‌وه بکه.
نه‌خۆشیه بچوککه‌كان (سه‌رپێی)
ئه‌گه‌ر سه‌رمات بووه یا قورگت دێشێ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر به‌ی کات پێویست به دیتنی دوکتور نییه.گه‌لێک ده‌رمان و چاره‌سه‌ری دیكه هه‌یه که له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌توانی له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری بکرێت كه ده‌توانێت به باشی یارمه‌تی تۆ بكات.
په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارت ته‌ندروستی و عه‌قڵی NHS ناوچه‌که‌ی خۆته‌وه بگره (سه‌یری خواره‌وه بکه)بۆ ئه‌وی که بزانی چ ده‌رمانێک بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه بچوکه‌کان وه‌کو سه‌رما بوون یا ئاو هاتنی لوت به‌كار بێنی.هه‌روه‌ها ده‌توانن یارمه‌تی تۆ بده‌ن که ئه‌گه‌ر پێویست بوو رێنوێنی له دوکتورێک وه‌ربگری.
ته‌ندروستی روحی
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵی تكایه په‌یوه‌ندی به NHS بگره (سه‌یری خواره‌وه بكه)
ته‌ندروستی جنسی(سێکسی)
NHS Direct ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات له سه‌ر هه‌موو جۆره نه‌خۆشی جنسی وه‌کوو ، زک پڕ بوون ،رێگه گرتم له منداك بوون ،منداڵ له به‌ر بردن،كورتاژ كردن.هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌توانن زانیاریت له سه‌ر نزیکترین بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری نزیکی خۆتان پێ‌بدا(سه‌یری خواره‌وه بكه)
ده‌وا و ده‌رمان / ئه‌لکۆڵ ئیعتیاد و جگه‌ر کێشان
NHS Direct (سه‌یری خواروه بكه) ده‌توانێت زانیاری پێویستت پێ بدا له سه‌ر مخه‌درات و ئیعتیاد به ئه‌لکۆڵ و نزیکترین شوێنی خزمه‌تگوزاری كه ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئیعتیاده‌که بكات.
ئه‌وان هه‌ر وه‌ه ده‌توانن ئامۆژگاریت بكه‌ن كه چۆن جگه‌ر کێشان ته‌رک که‌ی.
لینکێکی به‌سود
له‌گه‌ڵ بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی ته‌ندروستی NHS Direct به ژماره ته‌له‌فۆنی 08454647 له په‌یوه‌ندی دابه و زۆر ساده بڵێ كوردی سۆرانی بۆ ئه‌وه‌ی که بزانینی تۆ پێویستیت به ته‌رجومانێکی کوردی سۆرانی هه‌یه بۆ درێژه‌دان به قسه‌کانت.
• هێڵی ته‌له‌فۆنی بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی ته‌ندروستی NHS Direct هه‌موو رۆژ و 24 كاتژمێره ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندیه‌کان |