
سه‌لامه‌تی و چاوه‌دێری
ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه بریتیه له هیندێک زانیاری له بابه‌تی جۆرا و جۆر که ره‌نگه خه‌ڵک کێشه‌یان تێیدا هه‌بێ.
په‌روه‌رده
شاره‌وانی ده‌توانی زانیاری پێویست له سه‌ڕ خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده بۆ گه‌وره ساڵان پێک بێنێ .
• شاره‌وانی East Riding of Yorkshire (سه‌یری خواره‌وه بکه) بۆ زانیاری له سه‌ر
خزمه‌توگزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی منداڵان و گه‌وره ساڵان پرسیار بکه
• شاره‌وانی Hull City (سه‌یری خواره‌وه بكه) بۆ زانیاری له خزمه‌توگزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی
منداڵان و گه‌وره ساڵان پرسیار بکه
لینكێکی به سود:
رێنوێنی په‌روه‌رده‌یی بۆ په‌نابه‌ران و خوازیارانی په‌نابه‌ری
كار و پیشه
ئه‌گه‌ر تۆ هاو وڵاتێکی بریتانیایی نه‌بیت بۆ كار كردن هیندێک گرفتت بۆ دێته پێش و مه‌ترسی وه‌ده‌رنان له‌و وڵاته‌ت هه‌یه ،ئه‌گه‌ر بت هه‌وێ کار بکه‌ی پێویستیت به هیندێک زانیاری هه‌یه و ده‌توانی له ئامۆژگاری بۆ هاو ولاتیان که‌ڵک وه‌ربگری. (سه‌یری خواره‌وه بکه)
لینكێکی به سود:
رێنوێنی په‌روه‌رده‌یی بۆ په‌نابه‌ران و خوازیارانی په‌نابه‌ری
خانوبه‌ره
شاره‌وانی ده‌توانێ سروسی خزمه‌تگوزاری وه‌کوو لیستی خانوی کرێ یا خانوی به‌تاڵ پیک بێنێ
• شاره‌وانی East Riding of Yorkshire (سه‌یری خواره‌وه بکه) بۆ زانیاری له سه‌ر
خزمه‌توگزارییه‌كانی خانوبه‌ره ساڵان پرسیار بکه
• شاره‌وانی Hull City (سه‌یری خواره‌وه بكه) بۆ زانیاری له خزمه‌توگزارییه‌كانی خانوبه‌ره
پرسیار بکه
كۆچه‌ری
لینكی به سود:
دایره‌ی كۆچبه‌ری و سرویسی په‌نابه‌ری
دۆزینه‌وه‌ی ئامۆژگاری کۆچبه‌ری
سكاڵا له سه‌ر ئامۆژگارانی كۆچبه‌ری
ئامۆژگاری یاسایی
ئه‌تۆ ده‌توانی به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئامۆژگاری بۆ هاووڵاتیان وه‌ربگری .ئه‌گه‌ر پێویستیت به ته‌رجومان هه‌بوو ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و كاره‌ت بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه کاتێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ ته‌رجومانه‌که.ئه‌گه‌ر ئێوه هیندێک ئینگلیزی بزانن ده‌توانن له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه قسان بكه‌ن ،ئه‌گه‌ریش ناتوانن ده‌کرێ داوا له براده‌رێک بکه‌ی تا له جێگای ئێوه قسان بكا.
نوسینگه‌کانی دابین كردنی ئامۆژگاری بۆ هاو وڵاتیان له East Riding
Beverley - (Tel) 01405 720 866
Bridlington - (Tel) 01262 605 644
Driffield - (Tel) 01262 605 644
Goole - (Tel) 01405 720 866
Hornsea - (Tel) 01262 605 644
Market Weighton - (Tel) 01405 720 866
Pocklington - (Tel) 01405 720 866
Withernsea - (Tel) 01262 605 644
نوسینگه‌ی دابین كردنی ئامۆژگاری بۆ هاو وڵاتیان له Hull - (Tel) 01482 224 608
هه‌روه‌ها ده‌توانی ئامۆژگاری یاسایی له پارێزه‌ران وه‌ربگری.زۆربه‌ی جاران تۆ ده‌بێ پاره‌یه‌ک بده‌ی به پارێزه‌ر،به‌ڵام هیندێک جار تۆ ده‌توانی یارمه‌تی یاسایی به به‌لاشیش وه‌ربگری.ئایا تۆ تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتنی ئامۆژگاری به‌لاشت هه‌یه؟پارێزه‌ر یا ئامۆژگاری هاو ولاتیان ده‌توانێت پێت بڵێ که تۆ ده‌توانی یا نا.
زۆربه‌ی پارێزه‌ران به پێی کاتێکی دیاریکراو ده‌تان بینن .ئه‌گه‌ر بۆ خۆت به باشی ئینگلیزی نازانی ده‌توانی داوا له براده‌رێکت بکی كه كاتت بۆ وه‌ربگرێ .پارێزه‌ر بۆ خۆی وه‌رگێڕت بۆ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر پێویستیت به وه‌رگێڕ بێت ،له بیرت نه‌چێ كه بڵێێ وه‌رگێڕت ده‌وێت.
پاره/به‌هره
شاره‌وانیه‌كان ده‌توانن زانیاریت بده‌نێ له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌كو ماف ئه‌تۆ ده‌گڕیته‌وه.
• شاره‌وانی East Riding of Yorkshire (سه‌یری خواره‌وه بکه) بۆ زانیاری له سه‌ر
خزمه‌توگزارییه‌كانی مافی ئاسایش پرسیار بکه
• شاره‌وانی Hull City (سه‌یری خواره‌وه بكه) بۆ زانیاری له خزمه‌توگزارییه‌كانی مافی
ئاسایش پرسیار بکه
هێمنایه‌تی
توند و تیژی ناو خۆ:
له East Riding دا یارمه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌بنه قوربانی توند و تیژی ناو خۆ هه‌یه .تكایه به ژماره ته‌له‌فۆنی 01430457345 په‌یوه‌ندی بگره و داوای پرۆژه‌ی توند و تیژی ناو خۆ بكه.
هه‌ر وه‌ها سه‌یری قوربانی توند و تیژی ناو خۆ بکه.
لێنکێکی به که‌ڵک :
ئامۆژگاری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ کریكاران
له رێگای ژماره ته‌له‌فۆنی 01430457345 په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بگرن سه‌رنج : ئێوه به ته‌رجومانێکه‌وه په‌یوه‌ند ده‌که‌ین و له‌و رێگایه‌وه گرێ ده‌درێن به‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كارتان پیێ هه‌یه ،ئه‌وه ژماره‌ی راسته‌و خۆی ئه‌نجومه‌ن نییه |
بۆ په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندی شاری Hull تکایه په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی 01482300300 بگره و ته‌نیا بڵێ كوردی سۆرانی .ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه تۆ ته‌رجومانی كوردی سۆرانیت ده‌وێت تا كو به كاره‌كانت رابگا . |